ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی جۆ
بەشی بەکارهاتووی دەنکەکەیەتی، سەرچاوەکەی ئاسیایە و پێش ٧٠٠٠ ساڵ بەکارهاتووە وەک خۆراک و پاش کوتانی و لابردنی توێکڵەکەشی بەکارهاتووە و زۆر جاریش بۆگەن کراوە و کراوەتە شلەی هۆشبەر، جۆ ماددەیەکی تیایە بە ناوی (الملت - Malt) کە ئەنزیمی (دایتایز)ـی تیایە بۆ دروستکردنی ئارەق بەکاردێت.
پێکهاتەی جۆ
سوودەکانی پزیشکی جۆ
- جۆ دەکوڵێندرێ و بۆ زیادکردنی میزکردن و توانەوەی وردە بەرد و هەوکردنی گورچیلە باشە.
- ئاوی جۆ باشە بۆ هێمنکردنەوەی دەروون و نەخۆشییەکانی دەمار.
- بۆ نەخۆشی شەکرە باشە چونکە گەنم شەکری زۆری تیایە، بۆیە جۆ باشترە بەکاربێت بۆ نان دروست کردن.
- بۆ ئەوانەی دەیانەوێت خۆیان لاواز بکەن باشە، بەوەی بکرێتە نان لەگەڵ دانەوێڵەکانی تر.
- وەک گیراوە بەکاردێت بۆ جوانکاری پێست و ڕوونی و لابردنی لەکە.
- پلەی گەرمی دادەبەزێنێ و تێنویەتی دەشکێنێ و بۆ هەوکردن و نەخۆشییەکانی سەرما باشە.
- ئاوە کوڵاوەکەی بەکاردێت بۆ سکچوون و برینەکانی گەدە و ڕیخۆڵە.
- ماسولکەی دڵ بەهێزدەکات و چالاکی دڵ زیاد دەکات.
- چالاکی گلاندی شیر زیاد دەکات و بەرگری ئەوە دەکات کە هەندێ دەرمانی زیانبەخش بچێتە ناو شیری دایک و زیان بە منداڵی شیرەخۆر بگات.
- بۆ چارەسەری شەقەسەر باشە.
- بۆ نەخۆشییەکانی زیادە هەستیاری باشە.
- بۆ هەوکردنی سییەکان و بۆرییەکانی هەوا باشە و بەڵغەم فڕێ دەدات.
- بۆ چارەسەری نەخۆشی شاهانە و ئازاری جومگەکان باشە.
سەرچاوەکان
1621 بینین